گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی پڕچەک کردنی هێزەکانی

2021.07.17 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی پڕچەک کردنی هێزەکانی

ناس کورد-

بەشێکی دیکە لە هاوکاریی لۆجستیی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەو هاوکارییانە بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستە و کەلوپەلی نوێی سەربازیی سەردەمیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ل ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (شەممە 17ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بە سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی تر لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجستیی سەربازی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هاوکاریانە لە چوارچێوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە دێت، کە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان دابین کردووە."

 

ئەوەش هاتووە، "وا بریارە، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان بەردەوام بن، تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستەو کەلوپەلی نوێی سەربازی سەردەمیانە."

 

ئەم پڕۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014 دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک و هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.