گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژەکە سەربە چ لایەنێکە؟

كازمى ناوی ئەو لایەنەى هیشام هاشمیی کوشتووە داوەتە سەرکردەکان

2021.07.17 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى ناوی ئەو لایەنەى هیشام هاشمیی کوشتووە داوەتە سەرکردەکان

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک وەزیرانى عێراق زۆرینەى سەرکردە سیاسییەکانى لە ناسنامەى ئەو لایەنە ئاگادار کردووەتەوە کە بکوژەکەى هیشام هاشمى شیکەرەوەى دیارى عێراقى سەر بەئەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا ڕوبەیعى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق (17ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕونیکردووەتەوە، مستەفا کازمى ناسنامە ئەو لایەنەى بۆ زۆرینەى سەرکردە سیاسیەکان ئاشکرا کردووە کە بکوژەکەى هیشام هاشمى ئەندامێتى، بۆیە داوا دەکات ناوى ئەو لایەنە ئاشکرا بکرێت، ئەوەش لەپێناو سنوردارکردنى کردەوە تاوانکارییەکان، تا گەلى عێراقى بزانن کێ لەگەڵیانە و کێش بازرگانى بە ئازار و مەینەتییەکانیانەوە دەکات.

 

پێشتر دانپێدانانى بکوژى هیشام هاشمى بڵاوکرایەوە، کە کەسێکە ناوى "ئەحمەد کنانى"ە و لە دایکیبووى ساڵى 1985ـە و سەربە یەکێک لە گروپە چەکدارەکانە، لەساڵى 2007 بووە بە پۆلیس و پلەى ملازمى یەکى هەبووە.

 

کنانى باسى لەوەکردووە، دوو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کرۆلایان پێبووە و چاوەڕێى هاشمییان کردووە بگەڕێتەوە ماڵەوە، کاتێک گەیشتووە بە چەکێکى جۆرى "غەدارە" تەقەى لێکردووە و دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکەى وەستاوە، بە دەمانچە چەند گولـلەیەکى ترى پێوە ناوە.

 

بەپێى وتەى شارەزایانى ئەمنى، لە دانپێدانانەکانى بکوژەکە و ئەو شوێنانەى باسى دەکات دەردەکەوێت، ناوبراو سەربە میلیشیاى "کەتیبەکانى حزبوڵڵایە".

 

هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى و ستراتیژى دیارى عێراقى کە یەکێک بوو لەو کەسانەى زانیارى لەسەر میلیشیا چەکداریەکانى سەربە ئێران بڵاودەکردەوە، لە 6ى تەموزى 2020 لەلایەن چەند کەسێکەوە لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا کوژرا و ئەوەش لەسەر ئاستى ناوخۆیى و تەنانەت جیهانیش کاردانەوەى لێکەوتەوە.