گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

450 کارمەند و ڕۆژنامەنوس

چارەنوسی کارمەند و ڕۆژنامەنوسانی دەزگا میدیاییەکانی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کرا

2021.07.17 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسی کارمەند و ڕۆژنامەنوسانی دەزگا میدیاییەکانی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو دڵنیاییەی قوباد تاڵەبانی پێداون، "هیچ میدیاكارێكی سەر بە هاوسەرۆكی یەكێتی لەكارەكەی دوورناخرێتەوە و لەچوارچێوەی ڕێكخستنی ماڵی میدیایی یەكێتیدا لەسەر بنەمای ویستی خودی ڕۆژنامەنووسەكە دەستبەكار دەبنەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ڕۆژنامەنووسان ئەمڕۆ شەممە (17ی تەموزی 2021) تایبەت بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، "نزیكەی 450 كارمەند و ڕۆژنامەنووسی ژمارەیەك دەزگای میدیای سەر بەلاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتەوە، هەر لەكارگوزارو ئەدمینی پەیج و ڕۆژنامەنووسەوە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ موچەیان لەسەر ئیدارەی گشتی یەكێتی بۆ بڕاوەتەوە".

 

ڕوونیشیكردەوە، "ئێمه وەكو سەنتەری میترۆ لەپرسی مافی ئەوانەدا تەرەفگیرین و هەقمان بەسەر كێشە سیاسیەكەوە نییە".

 

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، "لە كۆبونەوەكەشماندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دڵنیایی ئەوەی پێداین كە مافی ئەو ڕۆژنامەنووسانە نافەوتێت بەڵام لەڕێگەی ڕێكخستنی نێو ماڵی میدیای یەكێتیەوە".

 

لەدرێژەی وتەكانیدا، ڕەحمان غەریب باسی لەوەش كردووە، ئەم دۆخە نویێە و شێوازی ڕێكخستنەكەی مانەوە و نەمانەوە ناچاری نابێتو فشار ناكرێتە سەر هیچ كەسێكیان و ئێمە چاودێری دەكەین".

قوباد تاڵەبانی: نابێت لەنێو یەکێتیدا راگەیاندنی... | رووداو.نێت

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندی بە ژمارەیەك لەو ڕۆژنامەنووسانەوە كراوە بۆ سەر كارەكانیان و ژمارەیەكی تریشیان خۆیان دەتوانن پەیوەندی بەكارەكانیانەوە بكەن.

 

لەبارەی كارمەندان و ڕۆژنامەنووسانی كەناڵی ئای پڵەسەوە، ڕەحمان غەریب دەڵێت، "قوباد تاڵەبانی وتوویەتی دەتوانن بچنە سەر كارەكانیان و بەردەوام بن".

 

لەكۆتای وتەكانیدا، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ جەختی لەوە كردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی دڵنیایەكی تریشی داوە ئەویش ئەوەیە، هێزی ئەمنی و هەواڵگری نابێت دەستوەردان بكەن لەژیانی تایبەتی خەڵك و ئازادی بازاڕ و ئازادی ئاڵوگۆڕ و بازرگانی .