گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەک لە بەغدا ڕاستی سەردانی مەکگۆک بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

2021.07.17 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەک لە بەغدا ڕاستی سەردانی مەکگۆک بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی لە حکومەتی عێراق ڕەتی کردەوە برێت مەکگۆرک سەردانی سلێمانی کردبێت و دەڵێت، ناوبراو دوو ڕۆژە عێراقی بەجێهێشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی پێنجشەممە، 15ی تەموزی 2021، برێت مەکگۆڕک، بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی عێراق تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، برێت مەکگۆرک هەر ئەو ڕۆژە دوای کۆبوونەوەکانی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە عێراقی بەجێهێشتووە و سەردانی هیچ پارێزگایەکی تری نەکردووە.

 

شەوی ڕابردوو چەند میدیایەک لە هەرێمی کوردستان هەواڵی هاتنی ناوبراویان بۆ سلێمانی ڕاگەیاند بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی.

 

ئەو سەرچاوەیەی حکومەتی عێراق ئەو تەوەرانەشی ئاشکرا کرد کە برێت مەکگۆرک لەگەڵ مستەفا کازمی تاوتوێ کردووە و وتی، ئامادەکاری بۆ گەڕێکی تری دیالۆگی ستراتیژی عێراق-ئەمریکا کە لە حوزەیرانی 2020ەوە دەستی پێکردووە، هەروەها چۆنیەتی کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و گواستنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ لە هەماهەنگی ئەمنی لە داهاتوودا یەکێک بووە لە گرنگترین تەوەرەکان.

 

وتیشی، پەیوەندییە دووقۆڵییە ئابوری، کلتوری و تەندروستییەکان بەتایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتای کۆرۆنا گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

 

لەدوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەى، ئەوە دووەمین سەردانی برێت مەکگۆرکە بۆ عێراق کە یەکەمجاریان لە مانگی نیسان بووە.