کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكات و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه رووبدات كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. . له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێن، بی،سی نیوز)، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه"نامه‌وێت شه‌ڕ له گه‌ڵ ئێران بكه‌م و هه‌وڵیشی بۆ ناده‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه رووبدات كاره‌ساتێكی بێوێنه به‌دوای خۆی ده‌هێنێت. . هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رابه‌ری گشتی ئێران یاخود حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجام بدات به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته، ئه‌مه له كاتێكدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌وپه‌ڕی گرژی و ئاڵۆزیدایه. . هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، بڵاوی كرده‌وه "دۆسیه‌ی موشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران به‌شێك ده‌بێت له‌هه‌ر رێككه‌وتنێك كه له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌نجام بدرێت". .