گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی باس لە لێسەندنەوەى دەسەڵاتەکانی دەکات

2021.07.17 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی باس لە لێسەندنەوەى دەسەڵاتەکانی دەکات

ناس کورد-

میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، تەنها دەسەڵاتە داراییەکان لە ناوبراو سەنراوەتەوە نەک هەموو دەسەڵاتەکان، بەڵام بەپێی نوسراوی فەرمی مەکتەبی سیاسیی، لاهور شێخ جەنگی "تێکڕای دەسەڵاتەکانی" لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵی ژیان بە "سەرچاوەیەکی نزیک" لە لاهور شێخ جەنگی دەڵێت، ناوبراو "تەنها دەستبەرداری دەسەڵاتی دارایی بووە و دەسەڵاتەکانی دیکەى وەک هاوسەرۆکی یەکێتى ماوە.

 

دەشڵێت، "لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی هەردوو هاوسەرۆکدا لاهور شێخ جەنگی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته‌ داراییه‌كانی‌ راده‌ستی‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ كردووه‌ و ئه‌گه‌رنا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی‌ هاوسه‌رۆكی‌ ماوه‌‌ وەک ئەنجامدانی چالاکی و حیزبی و بەڕێوەبردنی یەکێتی هەیە."

 

بەڵام نوسراوی فەرمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی وا ناڵێت، لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە، 17ی تەموزی 2021، دەرچووە، خاڵی یەکەمی کۆنووسی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییە کە لە ڕۆژی 15ی تەموزی 2021 لەبارەی کێشەی هاوسەرۆکانەوە بەڕێوەچوو و رایدەگەیێنێت، کە لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی پەسندکراوە.


بڕیارەکەش بەمشێوەیە:

1- هاوسەرۆک لاهوور شێخ جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی دەدات بە هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی، تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنەوەی پەیڕەو.

2- ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجی دەکرێت.  

  me_ga.php?id=4283