گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەى بزانە

نرخی بەنزین لە بەشێک لە بەنزینخانەکان هەرزان کرا

2021.07.17 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین لە بەشێک لە بەنزینخانەکان هەرزان کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، ھەنگاوی كرداری بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین دەستی پێكردووە و لە یەكەم قۆناغیشدا نرخی بەنزین لە 27 بەنزینخانە هەرزان كرا، كە نرخی ھەر لیترێك كراوەتە 660 دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری كاكەشین لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان (17ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لیژنەیەك دروست كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كاركردن بۆ هەرزانكردنی بەنزین، كە بەردەوام كار دەكەن و لە یەكەم ھەنگاویشدا نرخی بەنزین لە 27 بەنزینخانەی ھەولێر هەرزان كرا و نرخەكەی كراوەتە 660 دینار و ناشبێت لەو نرخە گرانتر بفرۆشرێت.

 

كاكەشین وتیشی، چەندین ھەنگاوی دیكەش لیژنەی حكوومی دیراسەی كارەكە دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان هەرزان بكات، وەكو ئەوەی رێنماییەكان ئاسانتر بكرێت و ھاتنی بەنزین زووتر بگات و ھاوكارییان بكرێت، بۆیە ئەوەی پێویست بێت ھەم لە خاڵە سنووریەكان و ھەمیش لە رێكارەكان ھاوكاریی بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەرزان بێت، چونكە رێكارەكان ئاسانتر بكرێت خۆی بەنزین هەرزانتر دەبێت، بەڵام زۆریش نابێت، چونكە لە شوێنی خۆی بەنزین نرخەكەی گرانە.

 

دەشڵێت، حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین لە 700 دینار زیاتر نەبێت چونكە حكومەت خۆی جیددییە و نیگەرانە لە گرانبوونی بەنزین، كە لەسەر ئاستی باڵاش چاودێریی دەكەن، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان هەرزان بكرێت و نابێت بەو شێوەیە گران بێت.