گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتی لە کەرکوک بەبێ بارەگا چۆن بانگەشە دەکات؟

2021.07.17 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لە کەرکوک بەبێ بارەگا چۆن بانگەشە دەکات؟

ناس کورد-

لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى هەڵمەتى پارتى لە هەڵبژاردنەکانى عێراق لە شارى کەرکوک کە بارەگاى فەرمیى نییە، کاندیدێکى ئەو حزبە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا ئەوکاتە بارەگاکانمان نەدەنەوە ئۆفێسى بانگەشە دەکەینەوە و چاوەڕوانى هەموو ڕێگریەکیش دەکەین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا دەلۆ، کاندیدى پارتى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق لە شارى کەرکوک ئەمڕۆ شەممە (17ى تەموزى 2021) بە "ناس کوردى"ى ڕاگەیاند، "ئێمە لەگەڵ حکومەتى عێراقدا لە دانوستانداین بۆ کردنەوەى بارەگاکانمان لە شارى کەرکوک، وەکو پارتى بەشێوەیەکى جیاواز لە حزبەکانى تر واتا پێش 16 ئۆکتۆبەر چۆن بووە ئاوەهاى لێبێتەوە، ئاڵاو پاسەوان و چەکى خۆمان هەبێت بۆ پارێزگاریکردنیان".

 

وتیشى، "لە دانوستانەکاندا لەسەر هەندێ وردەکارى تر هەیە تا ئێستا ڕێکنەکەوتووین و بە ئومێدین سەربگرێت و لەماوەیەکى نزیکدا بگەڕێنەوە، ئەگەریش ئەوە دوابکەوێت ئەوا ئێمە وەکو کاندیدەکان نوسینگە دەکەینەوە و هەڵمەتى هەڵبژاردن بەو شێوەیە دەکەین".

 

لەبارەى ئەگەرى دروستکردنى کێشە و گرفت بۆ نوسینگەکانتان، شاخەوان عەبدوڵا وتى، "وەکو پارتى خاوەنى پرسێکین و خەڵکیش چاوەڕێی چاکردنى دۆخەکەین، بۆیە چاوەڕێ ئەوەش دەکەین لەو پێناوەدا ئازاربدرێن و ڕێگەمان لێبگرێت و تەنانەت بشکوژرێن".

 

لەئەگەرى ڕوداوە پێشبینى بۆ کراوەکاندا بەتایبەت ڕێگریکردن ئەو کاندیدەى پارتى وتى، "ئێمە هەوڵێکى خۆمان دەدەین بۆ ئەوەى دەنگمان بگاتە سەرجەم کوچە و کۆڵانەکانى شارەکە و جگە لەوەش
لەئێستادا ڕێکخستنەکانمان لەشارەکەدا کار دەکەن و پارتى حزبێکە بڕیارەکانى ناوەندییە وشڵەژاو نیە و لایەنگرانیشیان ڕێکخراون"

 

شاخەوان عەبدوڵا لەبارەى دەنگەکانى پارتى لە شارى کەرکوک ئەوەشى خستە ڕوو، "دەنگى پارتى جێگیرە بەڵام یاساکە زیان لە کورد دەدات لە کەرکوک، دەبوو بەلاى کەمەوە بازنەیەک شەش کورسى بێت کەچى ئێستا هەموو کوردى لەسەرە بەعەرەبیشەوە کەچى پێنج کورسى بۆ دانراوە بۆیە تەواوى کورسیەکانیش بهێنیت هەر پێنج کورسى دەهێنێت".