ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لەوەى "ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێ وێنەی توشبوون بە کۆرۆنا بوونەتەوە" و "حاڵەتەکانیش توندن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی تەموزی 2021) دەڵێت، "حاڵەتە توندەکانی توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر بووە و ڕووبەڕووی چەماوەیەکی مەترسیداری پەتاکە بووینەتەوە و پێویستمان بە هەڵوێستەیەکی جدی هەیە."
دەشڵێت، "چەند ڕاسپاردە و ئامۆژگارییەکمان بۆ لیژنەی باڵای سەلامەت و تەندروستی بەرزکردووەتەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا."