گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە

عێراق چەند حاڵەتێکی مردنی بە نەخۆشییەکی کوشندە تۆمارکردووە کە هیچ چارەسەرێکی نییە

2021.07.17 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق چەند حاڵەتێکی مردنی بە نەخۆشییەکی کوشندە تۆمارکردووە کە هیچ چارەسەرێکی نییە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق ئاشکراى دەکات، چەند حاڵەتێکى مردن بە نەخۆشى (تاى خوێنبەربوون) تۆمار کراوە و ئەو پەتایەش لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە و هیچ چارەسەرێکییشى تا ئێستا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم عوبێدى، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستیی عێراق بە ئاژانسى هەواڵیی عێراقییەی (17ى تەموزى 2021) ڕاگەیاندووە، بەبۆنەى نزیکبوونەوەى جەژنى قوربانەوە دەبێت مەترسییەکانى نەخۆشى (تاى خوێنبەربوونى ڤایرۆسى ) بەهەند وەربگیرێت، بەهۆى ئەوەى پەتایەکى گوێزراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و دەشبێتە هۆى خوێنبەربوونێکى توند و لەنێوان دووچاربوونى ئەو نەخۆشیەدا بەڕێژەى 60% دەبێتە هۆى مردن.

 

بەپێی قسەى غوبێدی، لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا سێ مردن بەو پەتایە تۆمار کراوە، یەکێکیان لە بەغدا و دووانى تریشیان لە زیقار بووە و دوو حاڵەتى گومانکردنیش لە ئەنبار هەیە.

 

بەڕێوەبەرە گشتیەکەى سەر بەوەزارەتى تەندروستى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ڤایرۆسەکە لەڕێگەى تێکەڵبوونى ئاژەڵى توشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە بەڕێگەى پێوەدانى مێشولە یاخود گەشەکردن لەسەر پێستیەوە، یاخود ئەو کەسەى هەڵدەستێت بەسەربڕینى ئاژەڵەکان بەبێ دەستکێش لەدەستکردن یاخود بەکارهێنانى چەند کەرەستەیەکى ترەوە و بەوهۆیانەشەوە دواجار بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە و لەوێشەوە دەبێتە هۆى گواستنەوە لەنێوان خەڵکیدا.

 

عوبێدى دەشڵێت، نیشانەکانى نەخۆشیەکە کە بۆ ماوەى دوو هەفتە گەرا دادەنێت هاوشێوەى نیشانەکانى ئەنفلۆنزایە و هەفتەى یەکەم تایەکى توند و ژانەسەر و ڕشانەوەو سکچون و ئازارى جۆمگەکانە، هەفتەى دووەمیش خوێنبەربوونە لەزۆربەى ئەندامانى جەستە و ڕشانەوە و سکچوون خوێنى لەگەڵدایە و بۆ ماوەى 10 ڕۆژیش بەردەوام دەبێت و زۆرجار لەوکاتانەدا مردن ڕوودەدات.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، ئەو نەخۆشییە هیچ چارەسەر و ڤاکسینێکى نییە تا ئێستا بۆ پاراستنى خەڵکى لێى.



عوبێدى داواش دەکات، ئەو کارمەندانەى تەندروستى کە مامەڵە لەگەڵ توشبووانى ئەو جۆرە پەتایەدا دەکەن، پابەندبن بەپۆشینى جلوبەرگ و چاوێلکە و کۆمەڵێک پێداویستى پزیشکى ترەوە کە بۆ پارێزگارى لەپەتاى کۆرۆنا دەپۆشرێن و کاتێکیش خوێن یاخود هەر سامپڵێکى ترى توشبووەکە دەبەنە تاقیگە خێرا شوێنەکان پاکبکەنەوە.