کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری، پێنج کەسیان لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیر کردووە کە هەستابوون بە بڕینی دوکانی هاووڵاتییەک. . لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕیندا ئاماژە بەوە کراوە، دوابەدوای سکاڵای دوکاندارێک لەسەرئەوەی کە ڕۆژی (پێنجشەممە 20/ 6/ 2019) دزی لێکراوە و دوکانەکەی بڕاوە، بەسوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانراوە پێنج کەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر بکرێت. . ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس روونیدهكاتهوه، پێشتر ڕەزامەندی دادوەریان بۆدۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکە بەدەستهێناوە کە سیانیان لە ڕەگەزی مێن و دوانەکەی تریان ڕەگەزی نێر و تەنها دووانیان تەمەنی یاساییان تەواوکردووە. . بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵ تۆمەتبارەکاندا، سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. .