گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟

بایدن: هەواڵی ساختە لەسەر فەیسبوک خەڵک دەکوژێت

2021.07.17 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن: هەواڵی ساختە لەسەر فەیسبوک خەڵک دەکوژێت

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا هۆشدارى دەدات کە زانیارى ساختە لەسەر پەتاى کۆرۆنا لە فەیسبوکەوە خەڵکى دەکوژێت، کۆمپانیاکەش دەڵێت، لەدژى ئەو کارانە ڕێوشوێنى توندیان گرتووەتە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە وەڵامى ڕۆژنامەنوساندا لەبارەى ڕۆڵى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى نمونەى فەیسبوک بۆ بڵاوکردنەوەى هەواڵى درۆ و ساختە لەسەر پەتاکە، جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا هۆشدارى ئەوەیداوە کە بڵاوکردنەوەى زانیارى هەڵە لەسەر پەتاکە لە فەیسبوکەوە خەڵکى دەکوژێت.



پێشتریش کۆشکى سپى فشارەکانى بۆ سەر کۆمپانیاى فەیسبوک زیاد کردووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەى هەواڵى چەواشە و ناڕاست کە لەسەرپەتاى کۆرۆنا بڵاودەکرێنەوە.

بایدن لە کۆشکى سپیەوە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو پڕۆپاگەندە و هەواڵە ساختانە خەڵکى دەکوژن و تەنها پەتا ئێستا لەنێوان ئەوانەدایە کە بە ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا نەکوتراون.

لە کاردانەوەیەکیشدا کیڤین ماکالیستەر، وتەبێژى کۆمپانیاى فەیسبوک ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانە سەرقاڵیان ناکات کە پشتیوانى دەرخستنى ڕاستیەکان ناکەن.

هاوکات کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوەش کردووە، زیاتر لە 18 ملیۆن پۆست کە زانیارى ساختە بووە لە سەر ڤایرۆسى کۆرۆنا سڕیووەتەوە و هەروەها چەندین ئەکاونتیشیان کە لەچوارچێوەکە بەبەردەوامى دەرچووە ئەوانەشیان سڕیووەتەوە.