گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پزیشکێک: خواردنەوە گەرمەکان لە شوێنی کراوەدا زیاتر یارمەتی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدەن

2021.07.16 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک: خواردنەوە گەرمەکان لە شوێنی کراوەدا زیاتر یارمەتی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدەن

ناس کورد-

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک لەهەرێمی کوردستان دەڵێت، خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان وەک( چا، ئاوی گەرم وشیر) لەهاوین و لەشوێنێکی کراوەدا زیاتر یارمەتی کەمکرنەوەی تینوێتتی دەدات بەراورد بەخواردنەوەی ئاوی سارد و خواردنەوە ساردەکان لەشوێنێکی داخراودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کامەران ژاژەڵی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ( 14ی تەموزی 2021) لەمیانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، "خواردنەوەی چای گەرم لەهاویندا، کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیربێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدات، بە مەرجێک ئەو شوێنەی لێ ئەخورێتەوەکراوە بێت و هەوا بەباشی ئاڵوگۆڕ بکات".

 

دەشڵێت، "دەبێت خواردنەوە گەرمەکان لە شوێنێکی کراوەدا بخورێنەوە، نەوەک لەناو ژوورێکی داخراودا کەهەوا گوڕکێی تیا نەبێت، خواردنەوەی چا یا هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی ملولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە".

 

ژاژەڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراودا خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوێتی دەدات، بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد". 

 

پزیشکە کوردەکەی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەشکردووە، "خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابنە هۆی شکاندنی تینوێتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە." 

 

دەشڵێت، " خواردنەوەی چای ئەعشابی گەرم وەک گوڵەبەیبوون یا لێمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هەروەها پێویستە لەهاوین دا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات".