گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

توێژینەوەیەک: ژەهرى جۆرە جاڵجاڵۆکەیەک زیانەکانى جەڵتەى دڵ کەم دەکاتەوە

2021.07.16 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: ژەهرى جۆرە جاڵجاڵۆکەیەک زیانەکانى جەڵتەى دڵ کەم دەکاتەوە

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەی پەیمانگاى ڤیکتۆر چیانگ لەئوسترالیا، ژەهرى جاڵجاڵۆکەیەکى مەترسیدار لەجیهاندا دەتوانرێت بۆ ڕاگرتنى زیانەکانى جەڵتەى دڵ سودبەخش بێت و هەروەها تەمەنى ئەوانەش زیاد بکات کە دڵى دەستکردیان بۆ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژەرانى بەشدار لەتوێژینەوەکە دەڵێن، ئەو دەرمانەی کە لەبەشێک لە ژەهرى جاڵجاڵۆکەدا هەیە گەر بەشێوەیەکى زانستى بەکاربهێنرێت دەتوانێت ڕێگرى لەزیانەکانى جەڵتەى دڵ بکات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، جاڵجاڵۆکەى  جۆرى فینڵ ویب لەخۆرهەڵاتى ئوسترالیادا زۆرە و مەترسییان هەیە و تۆڕ بۆگرتنى نێچیرەکەیان دروست دەکەن بۆ ئەوەى پێوەى ببێت و ژەهرەکەشى مەترسى بۆ کوشتنى مرۆڤ هەیە.

 

پرۆفیسۆر ماکدۆناڵد کە بەشداربووە لەتوێژینەوەکە دەڵێت، ئەوە بەتەنها یارمەتى سەدان هەزار کەس نادات لەجیهاندا کە ساڵانە دووچارى جەڵتەى دڵ دەبن، بەڵکو ژمارە و هەمەچەشنى ئەو دڵانە زیاد دەکات کە دەبەخشرێن پێش مردن، ئەوەش ئومێدێک بەوانە دەبەخشێت کە خۆیان ناو نووس کردووە بۆ چاندنى دڵ.

 

هاوکات دکتۆر بالبانت کە بەشدارى توێژینەوەکەى کردووە ڕایگەیاندووە، ئەو دەرمانە کار بۆ ڕاگرتنى ئاماژەکانى مەرگ دەکات کە بەهۆى لێدانەکانى دڵەوە دەخوێنرێنەوە و لەدواى لێدانەکان بەتایبەت دوای جەڵتەی دڵ خوێن بەرەو دڵ کەم دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمی ئۆکسجین لە ماسولکەی دڵدا.

 

بالبانت  باسى لەوەش کردووە، کەمى ئۆکسجین دەبێتە هۆى دروستبوونى ترشەڵۆک ئەوەش ئاماژەکان بۆ خانەکانى دڵ دەنێرێت کە مەرگى بەدوادادێت، گەرچى هێشتا کەسێک نەیتوانیوە ئەو دەرمانە پێشبخات بۆ ئەوەى ئاماژەکانى مردنى خانەکانى دڵ ڕابگیرێت  و نەخۆشییەکانى دڵیش هێشتا هۆکارێکى سەرەکى مردنن لەجیهاندا.