گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی داخڵکردنی گشتیی خوێندکارانی شەشەمی ئامادەیی پەروەردەی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.16 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی داخڵکردنی گشتیی خوێندکارانی شەشەمی ئامادەیی پەروەردەی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

  ناس کورد- 

وەزارەتى پەروەردەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەى داخڵ بوونى گشتیى خوێندکارانى پۆلی شەشەمى ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەى کۆتایى ساڵ نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (16ى تەمموزى 2021) ڕایگەیاندووە، هیچ بڕیارێک لەبارەى داخڵ بوونى تەواوى خوێندکارانى شەشەمى ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان نەدراوە. 

 

فاروق دەشڵێت، "تاقیکردنەوەکانى خوێندکارانى شەشەمى ئامادەیى لە 21ى مانگى ئابى داهاتوو دەبێت و تاقیکردنەوەى خوێندکارانى سێیەمى ناوەندیش لە سەرەتاى مانگى ئابى داهاتووەوە دەستپێدەکات."

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى پەروەردە باسى لەوەش کردووە، لەکاتى دەرکردنى بڕیارى نوێ لەوەزارەتى پەروەردەوە هەموو دەزگا میدیایى و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکرێنەوە و چەند بڕیارێکیش لەسەر دۆخى ڕێنمایى پەتای کۆرۆنا دەردەکرێن."

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، وەزارەتى پەروەردە بەردەوامە لەگەڵ لیژنەى هەمیشەیى تاقیکردنەوەکان و لیژنەى باڵاى تەندروستیى نیشتیمانى، هەروەها لەگەڵ میدیاکاندا ئەوەش بەمەبەستى ئاگادارکردنەوەیان لەهەر بڕیارێکى نوێ بۆ ساڵى نوێ خوێندن و هەروەها قۆناغە کۆتاکان.