گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت

2021.07.16 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکى مستەفا کازمى ئاشکرای کرد، بەمنزیکانە سەرۆک وەزیرانى عێراق گەشتێک بۆ ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا ئەنجام دەدات و لەگەڵ بەرپرسانى واشنتۆنیشدا جارێکى تر پرسى چوونە دەرەوەى هێزەکانى ئەمەریکا تاووتوێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. حسێن عەلاوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (16ى تەمموزى 2021) ڕایگەیاندووە، ناوەڕۆکى سەردانەکەى ئەمجارەى مستەفا کازمى بۆ ئەمەریکا زیاتر لەسەر جەختکردنەوە دەبێت لەبارەى چوونەدەرەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و هەروەها لایەنى ئەمەریکیش لەسەر ئەو پرسە جدیین لە دانوستانە دوو قۆڵییەکاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەروەها لەچوارچێوەى ئەو سەردانە چاوەڕوانکراوەدا، کازمی دەچێتە چەند وڵاتێکى ئەوروپاى دۆستى عێراق و گەشتى سەردانەکەشى لەبەرژەوەندى عێراقیەکاندا دەبێت.

 

عەلاوى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى و بیانیدا لەبەرژەوەندى خەڵکدایە و حکومەتیش جدییە لە سود وەرگرتن لەو پڕۆژە وەبەرهێنەرانەى لەلایەن وڵاتانى عەرەبییەوە خراونەتە ڕوو بەتایبەت لەلایەن وڵاتانى میسر و سعودیە و ئوردنەوە.

 

دوێنێ پێنجشەممە، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران لەمیانەى پێشوازى کردن لەشاندێکى حکومیى ئەمەریکا، تاووتوێى ئامادەکارییەکان بۆ گەڕێکى ترى سەردانەکەى کرا بەمەبەستى دانوستانى ستراتیژیى نێوان ئەمەریکا و عێراق و یەکلایى کردنەوەى میکانیزمى چوونە دەرەوەى هێزەکانى ئەمەریکا.