کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ڕێبەری ڕەوتی سەدرا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، چوونی سیاسییهكان بۆ بهجێهێنانی حەجی ئهمساڵ، قەدەغە بکات. . موقتەدا سەدر لە تویتێکدا داوای لە حکومەت کردووە، چەند ڕێکارێک بۆ گەشتی ئەمساڵی حەج بگرێتە بهر کە دیارترینیان ڕێگریکردن بێت له سەرکردە و بەرپرسە سیاسیەکان. . تویتەکەی سەدر هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گەشتی حەج، لەسەر حکومەتیش بهپێویستدهزانێت جگە لە قەدەغەکردنی سەفەری سیاسییەکان بۆ بهجێهێنانی ئەو فەریزەیە، هاوکات گەشت لەو سیاسی و کەسانەش قەدەغە بکات کە پێشتر حەجیان کردووە. . داواشیکردووە لیژنەیەکی باوەڕپێکراو پێش ڕۆشتن و هاتنەوەی حاجیان پێکبهێنرێ، بەئامانجی ئەوەی هەلی زیاتر بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێنرێت کە پێشتر حەجیان نەکردووە. . موقتەدا سەدر ئەوەشی روونكردۆتهوه، پشکی خێزانی شەهید و برینداران لەسەر حسابی خەڵکی نەبێت، بە پێویستیشی دەزانێت ئەو کەسانە ناوی خۆیان بۆ حەج تۆمار دهكهن خهڵكانی به تهمهن بن. . سەدر بەتوندی ڕەخنەی لە پشک پشکێنەی حزبەکان گرتووە لە گەشتی حەج و داوای کردووە لەگەڵ حکومەتی سعودیە هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ عێراقییەکان بەشێوەیەکی شیاو. .