ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا کرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەکو جینۆساید و هیواش دەخوازێت پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش ئەو کارە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا (هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە و پێشوازی لێده‌که‌م".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوادارم په‌رله‌مانی وڵاتانی دیکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و ببێته هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان."