گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە وەرزى گەرمادا ئەم خۆراکانە مەخۆ

2021.07.16 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
لە وەرزى گەرمادا ئەم خۆراکانە مەخۆ

ناس کورد-

چەند جۆرێک خۆراک هەن پێویستە لەو کاتانەى گەرماتە نەیانخۆیت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى دەبێتە هۆى تینوێتى و جەستە پێویستى بە ئاوى زیاتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماگاریتا ماکوحا، شارەزاى سیستمى خۆراکى ڕوسى (14ى تەموزى 2021) لە ماڵپەڕى "سبیر زودوروفى" بڵاویکردووەتەوە، پێویستە لە کەشوهەوا گەرمەکاندا دوور بکەویتەوە لە خوارن و خواردنەوەى قاوە و بەرهەمە سوێرەکان و بەرهەمانەى لە ڕێگەى هەڵمەوە پێدەگەیەندرێن.

 

باسى لەوەش کردووە، چونکە ئەو بەرهەمانە تینوێتى ناشکێنن بەڵکو دەبنە هۆى تینوێتى، ئەوەش دەبێتە هۆى وشکبوونەوە و کاریگەرى خراپ لەسەر بەکتریا سودبەخشەکانى ناو جەستە دروست دەکات و دەبێتە هۆى لاواز کردنى بەرگرى جەستە و لەوانەشە ببێتە هۆى دروستبوونى هەستیارى.

 

ئەو شارەزایەى خۆراک ڕونیشیکردووەتەوە، دوربکەوەرەوە لە خوارنە شیرینەکان، چونکە ئەو بەکتریایانەى کە دەبنە هۆى نەخۆشى بە خێڕاییەکى زۆر گەورە لە بەرهەمە شیرینییەکاندا گەشە دەکەن بەتایبەتى ئەوانەى کرێمیان پێوەیە، هەروەها پێویستە دوور بکەونەوە لە بەرهەمە چەورەکان و بەرهەمە ئامادەکراوەکان و کاربۆهێدرایتى خێرا، چونکە دەبنە هۆى زیادبوونى کێش، بەهۆى ئەوەى لە وەرزى کەرمدا چالاکى کەمدەکات.

 

ماگاریتا جەختیلەوەکشردووەتەوە، قاوە دەبێتە هۆى وشکبوونەوە و دروستبوونى پەستان لەسەر دڵ و ملولەکانى خوێن، چونکە میز زیاد دەکات و دەبێتە هۆى زیادبوون و تێکچوونى لێدانى دڵ، هەروەها خواردنەوە کحولیەکانیش بە هەمان شێوە مەترسیدارن، بەهۆى ئەوەى لە وەرزە گەرمەکاندا کاریگرییە ژەهراوییەکەیان لەسەر جەستە زیاد دەکات.