گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەڤیدیۆ؛ بکوژی هیشام هاشمى ئەفسەرە و وردەکاریی تاوانەکەیان دەگێڕێتەوە

2021.07.16 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

تۆمەتبارى سەرەکیى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، توێژەر و چالاکوانى عێراق کە ئەفسەری پۆلیسە لەدانپێدانانەکانیدا دەڵێت، " بەدوو ماتۆڕسکیڵ چووینە بەردەم ماڵەکەى و دواى ئەوەى گەیشتە بەردەم ماڵەکەى و لەئۆتۆمبێلەکەى دابەزى من چەند گولەیەکم بەدەمانچە حکومییەکەمەوە پێوە نا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی ڕاگەیاند و دواتریش دانپێدانانەکەی بڵاوکرایەوە. 

 

لەڕاگەیەنراوێکدا دەزگا ئەمنییەکانى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى حکومەتى عێراق ئەمڕۆ هەینى (16ى تەمموزى 2021 ) بڵاوى کردەوە، دواى هەوڵێکى زۆرى دەزگاکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک بە ناوى (ئەحمەد حەمداوى و عوێد ) دەستگیر بکەن کە ئەفسەرى پلە یەک بووە لەهێزەکانى ناوخۆ و دواى لێکۆڵینەوەش دانى بەتاوانەکەیدا ناوە بەوەى هیشام هاشمى کوشتووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەپێى پشکنینەکان بۆ دەمانچە و سەرجەم بەڵگەکان ناوبراو تاوانەکەى ئەنجامداوە و دادگا بەئامادەبوونى نوێنەرى داواکارى گشتى و پارێزگارى تۆمەتبار بەڵگەکانى سەلماندووە و تۆمەتباریش لەبەردەم لیژنەى لێکۆڵینەوەدا دانى بەوردەکارى کردەوەکەیدا ناوە.

 

هاوکات لەگرتەى ڤیدیۆیى دانپێدانانى تۆمەتبارەکەدا کە لەلایەن دەزگاکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، تۆمەتبار ئەحمەد عوێد دەڵێت، " نزیکەى کاتژمێرى 7ى سەر لەئێوارە بوو کۆبوینەوە و چووینە دەرەوە، دوو ماتۆڕسکیڵ بووین، زەهرا و ئەوانەشى لەگەڵم بوون یەکى دەمانچەیەکمان پێ بوو، کە دانەیەکى دەمانچەى کڵۆک بوو."

 

دەشڵێت، " دواتر لە بوعەیسە لەسەر پردەکەى زەعفەرانیەوە محمەد قاسمیشمان هەڵگرت و بەرەو زیونە ڕۆشتین و چوینە باخچەیەکى گەڕەکەکە نزیکەى کاتژمێرێکمان پێ چوو، دواتر بینیمان ئۆتۆمبێلێکى پڕادۆ لەبەردەم ماڵەکەى هیشام هاشمى دا ڕاوەستا".

 

لەدرێژەى دانپێدانانەکانیشدا عوێد باسى لەوەش کرد، " کە بینیم هیشام هاشمى دابەزى لێی نزیک بوومەوە و ئەو دەمانچە حکومیەى کە پێم بوو دەرمهێنا و چەند فیشەکێکم پێوە ناو دواتر ماتۆڕسکیلەکان هاتن و یەکێکیان هەڵیگرتم و ڕامانکرد".