گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کەی بەردەوام دەبێت؟

پێشبینییەک بۆ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە

2021.07.16 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە

ناس کورد- 

لەدوای شەپۆلێکی بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم، بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، کاریگەریی ئەو شەپۆلە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "نزمە پاڵەپەستۆیەک ماوەی دوو ڕۆژە لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوا جێگیر بووە کە لە دەریای ناوەراستەوە سەرچاوەی گرتووە و بووەتە ھۆی دروستبوونی بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی باکور و رۆژھەڵات و ناوچە سنوریەکانی ھەرێم." 

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاریگەری ئەو شەپۆلە تا سبەی ئێوارەش واتە ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت." 

 

لەدوای ئەوەی لە وەرزی بارانبارینی ڕابردوو ڕێژەی بارانبارین بەشێوەی پێویست نەبوو و هەرێمی کوردستان یەکێک لە ساڵە وشکەکانی خۆی بەڕێ دەکات، بارینی باران لەئێستا و لەم گەرمای هاوینەدا هاووڵاتیانی توشی سەرسوڕمان کردووە.