گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە

2021.07.16 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە

 ناس کورد- 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات جینۆسایدی سەر عەفرین لەلایەن تورکیاوە ڕابگرن و دەڵێت، تورکیا بە هەڵدانەوەی گۆڕی شەڕڤانان و خەڵکی مەدەنی و پیشاندانی وەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەیەوێت ڕاستییەکان بشێوێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین گۆڕ لە ناوچەیەکی ناوەندی شاری عەفرین دۆزرانەوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش بە گۆڕی بەکۆمەڵ ناوی دەبات و پەکەکە و یەپەگە بە بەرپرسیار ناودەبات. 

 

Image

 

لەوبارەیەوە مەزڵوم عەبی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە (هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "هێزەکانی تورکیای داگیرکەر گۆڕی ئەو شەهیدانەی لە کاتی بەرگریکردن لە عەفرین، شەهید بوون، بە گۆڕی بەکۆمەڵ بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەناسێنێت و دەتەوێت راستییەکان بشێوێنێ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەم جینۆسایدە ڕابگرێت و بۆ پاراستنی عەفرین و خەڵکەکەی بەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەریان دەکرێت دەستبەجێ بێنە سەر خەت." 

 

   

 

 

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، زیاتر لە ٦٠ تەرم لەو گۆڕانەدا دۆزراونەتەوە.