گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفا كازمی ’’ڕاگەیەنراوێكی گرنگ’’ بڵاو دەكاتەوە

2021.07.16 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا كازمی  ’’ڕاگەیەنراوێكی گرنگ’’ بڵاو دەكاتەوە

ناس كورد_

 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەستگیركردنی بكوژانی توێژەری عێراقی هیشام ئەلهاشمی ئاشكرا كرد كە سالێك لەمەوبەر لە بەغدای پایتەخت تیرۆر كرا.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لە تویتێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (16 تەمموزی 2021)  دەستگیركردنی بكوژانی توێژەری عێراقی هیشام ئەلهاشمی ڕادەگەیاند. 

me_ga.php?id=4280

هيشام هاشمى توێژەری ئەمنی و شیکەرەوەى دیارى عێراقى شەوى 6ى 7ى 2020 لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەناوچەى زەیونەى بەغدا کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو دەگەڕایەوە ماڵەوە، لەلایەن سێ چەکدارەوە كە ماتۆڕسکیلیان پێ بوو تیرۆر کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی هیشام هاشمى، توێژەرى دیارى ئەمنى عێراقى پێش تیرۆرکردنى لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە کە ئێران پشتیوانیان دەکات هەڕەشەى کوشتنى لێکراوە و کەسە نزیکەکانى ئامۆژگاریان کردووە بەرەو هەولێر هەڵبێت.  

  

رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى، پاش ڕووداوەكە بڵاویكردەوە تیرۆرکردنى هاشمى پەیامێک بووە بۆ حکومەتى نوێی عێراق، روبەڕووبونەوەى توندى حکومەت و هەوڵەکانى بووە بۆ سەپاندنى سەروەرى یاسا.  

  

مایکل نایتس شیکەرەوەى ئەمنى لە پەیمانگاى واشنتن بۆ سیاسەتى رۆژهەڵاتى نزیک دەڵێت، "کارەکە هەمووى پەیوەستە بە کازمییەوە، لەبەرئەوەى هاشمى نزیک بووە لە سەرۆکى حکومەتەوە، رەخنەکانى هاشمى لە میلیشیاکان شتێکى نوێ نەبووە، ئەوە نوێ بووە و گۆڕاوە تەنها گەیشتنى کازمى بووە بە دەسەڵات".  

آخر تغريدة لهشام الهاشمي قبيل اغتياله بأقل من ساعة