کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز نەبوونی ئاڵای کوردستان لهدیدار و كۆبوونهوهكهی ئهمرۆی نیچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا، نیگهرانی لێكهوتهوه و پهرلهمانتارێكی یهكێتیش ئهو كاره وهك ههوڵی توركیا بۆ بچوككردنهوهی ههرێمی كوردستان، ناودهبات. . عەبدولناسر ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"تورکیا هەموو کات هەوڵی بچوکكردنەوەی هەرێمی کوردستانی داوە و لە دژی کورد کاری کردووە، هەر لەسەر داوای تورکیاش سرودی ئەی ڕەقیب لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم لابردرا، بۆیە پێویستە چیتر بەرپرسانی هەرێم ئەو سوکایەتییە قبوڵ نەکەن". . هاوکات لە سەردانەکەدا نێچیرڤان بارزانی، بەرپرسی هیچ لایەنێکی هەرێمی لەگەڵ نەبوو جگە لە پارتی و پەرلەمانی کوردستانیش ئاگاداری سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم نەبووە. . لەو بارەیەوە ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستبوو ئەو سەردانە دوای دەستبەکاربوونی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم بکرایە و جێگرەکانیشی لەگەڵدا بوایە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات ئەوە دەگەیەنێت، کە دەسەڵاتی ئەم حکومەتە نوێیەش تاقانە دەبێت. . پێشتر ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، ئامانجێکی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆکردن دهبێت لەبارەی پرسی نەوت و گاز لە نێوان هەرێم و تورکیادا. . لەو بارەیەوە ناس کورد پەیوەندیکرد بە لیژنەی وزە و سامانه سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لە ناوەڕۆکی سەردانەکە، دهربڕی. . هاوكات له بهدواداچوونێكی ناس كورد بۆ میدیاكانی توركیا دهركهوت، زۆرینهی میدیاكانی ئهو وڵاته نێچیرڤان بارزانییان وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم ناوهێناوه، لەکاتێکدا ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە وەک سەرۆکی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خواردووە. . پاش 10 ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی ئەمە دووەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە. .