گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سانا: ئەمەریکا چەندین تەنکەرى نەوتى دزراوى سوریاى ڕەوانەى هەرێم کرد 

2021.07.16 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
سانا: ئەمەریکا چەندین تەنکەرى نەوتى دزراوى سوریاى ڕەوانەى هەرێم کرد 

ناس کورد-

میدیای فەرمى سوریا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و دوێنێ سوپای ئەمەریکا لە شاری حەسەکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 70 تانکەری نەوتی دزراوى سوریای بەرەو هەرێمى کوردستان بەڕێ کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) (16ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "سوپای ئەمەریکا نەوتی سوریا بەقاچاغ ئاودیوی عێراق دەکات، ئەمڕۆ و دوێنێی لە شاری  حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستانەوە نزیکەی 70 تانکەر نەوتی بەرەو خاکی عێراق بەڕێ کردووە".   

 

ئاماژە بەوەکراوە،" ئەمڕۆ، کاروانێک کەپێکهاتووە لە 44 تانکەر لە بنکەی سەربازی ( خەراب جیر)ی  سە بە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەوە سنورەکانی هەرێمى کوردستان لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی ( ئەلوەلید) ڕەوانە کردووە".  

 

 ئەوەش خراوەتە ڕوو "ئەوە لە کاتێکدایە کە  دوێنێ کاروانییەکی تر کە پێکهاتبوو لە 26 تانکەر نەوت، بەهەمان شێوە ئاودیوی عێراق کراون".

 

بەگوێرەی ئاژانسە ڕوسییەکە "لە 11ی ئەم مانگەدا، سوپای ئەمەریکا بەهەمان شێوە  24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە پڕبوون لە گەنم ئاودیوی  ناوچەکانی هەرێمى کوردستان کردووە".