گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما 

2021.07.16 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما 

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەیی و دوو سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر بەرزببنەوە، دەشڵێت "لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی سنوریی پارێزگای هەولێر باران بەشێوەی نم نم دەبارێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (هەینی، 16ی تەموزی 2021) لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە "سبەی شەممە  پلەکانی گەرما بەرێژەی  یەک تا دوو پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکان پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما  لە نێوان 41 تا 44 پلەی سیلیزی بێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 43 تا 46 پلەی سیلیزی بێت".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەرێکی لاوازی نمە باران و روودانی بروسکە لە ناوچە سنوری و شاخاویەکانی باکوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر وەک چۆمان، حاجی ئۆمەران، سیدەکان".

 

 ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتە ڕوو "خێرایی ئاراستە با-ی باکوری رۆژھەڵات لەکاتەکانی بەرەبەیاندا چالاک دەبێت و بە خێرای 17-25کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا لەکاتەکانی رۆژدا و ئاسایی دەبێتەوە بۆ ئاراستە با- ی باشوری رۆژئاوا بەخێرای 15-25کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا".

 

شارەزاکە پێشبینى کردووە "دوو سبەی یەکشەمە کاریگەری سەرەتای شەپۆلی گەرما دەست پێ بکات و پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر بکەن".