گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە بازاڕەکانى جیهان نرخى نەوت بۆ ئاستێکى پێوانەیى دابەزى 

2021.07.16 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە بازاڕەکانى جیهان نرخى نەوت بۆ ئاستێکى پێوانەیى دابەزى 

ناس کورد-

 بۆ یەکەم جار لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە بازارەکانی جیهان دابەزی، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بوو بە 27 .73 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 71.46 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز (هەینی، 16ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە، "نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت دابەزی وبە27 .73دۆلار فرۆشراوەو نەوتی خاوی ئەمریکاش 19سەنت دابەزیوە و نرخەکەی گەیشتووەتە  71.46 دۆلار.

 

 شارەزایانی بواری نەوت، هۆکاری دابەزینی نرخی ئەو کاڵایە دەگەڕێننەوە بۆ پلانەکانی رێکخراوی (ئۆپێک) لەبارەی زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانیی جیهان.

 

 ئاماژە بەوەش کراوە "پێشبینیەکان ئاماژە بەوە دەکەن،" لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر 100 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.