کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دڵشاد عه‌لی له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له‌مزگه‌وتێكی گه‌رمیان، كێشه له‌نێوان سۆفی و سه‌له‌فییه‌كان دروستده‌بێت و به‌شه‌ڕدێن. . مه‌حمود حاجی عه‌لی، ئیمامی دووه‌می مزگه‌وتی خه‌لیفه مه‌حمود به ناس كوردی ڕاگه‌یاند:"پێنج خوله‌ك به‌ر له بانگی نیوه‌ڕۆ، له‌كاتی لێدانی قورئاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نجێكی سه‌له‌فی داوایان كرد دوو بانگ نه‌درێت و قورئانه‌كه بكوژێنرێته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكی سۆفی بووه ده‌مه‌قاڵێ و به‌شه‌ڕهاتن". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر زوو ناوبژیوانی له‌نێوان دوو گروپه گه‌نجه‌كه‌دا كراوه و له‌یه‌كتری كراونه‌ته‌وه. . ئیمامی دووه‌می مزگه‌وتی خه‌لیفه مه‌حمود، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كه‌دا كراوه به‌ڵام گه‌نجه سه‌له‌فییه‌كان له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا نوێژیان نه‌كردووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت نوێژه‌كانیان كردووه. .