ناس کورد-
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى سێ دز و دەستبەسەرداگرتنى بڕێک دراوى جۆراوجۆر، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (16ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لەرێکەوتی (٢٠٢١/٧/١٥)نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کرانەوە لەلایەن دوو ئافرەت کەوا یەکێکیان برێک پارە لەدراوی ئەمریکی لێدزراوە ئەوەی تریان موبایلێکی لێدزراوە لەناو بازاری سۆران".
راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستی پێکرد و هەر زوو توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و بنکەی بازگەکانی ئاسایشی سۆرانمان لێ ئاگادار کردەوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای ماوەیەکی کەم تۆمەتباران لەبازگە دەستگیر کران کەخەڵکی چوارقورنەن سەر بەقەزای ڕانیە کەژمارەیان (٣) کەسن بریتین لەئافرەتێک و پیاوێک و مێرمنداڵێک.
ئاماژە بەوەش کراوە "دەست بەسەر برێک دۆلاری ئەمریکی وەبرێک دیناری عراقی وبرێک تمەنی ئێرانی و چەند جانتایەکی بچوکی ھەڵگرتنی پارەو مۆبایلی دزراو ھەرەوھا چەندین بەڵگەنامەی تری سکاڵاکاران داگیراکەلای تۆمەتباران بوون لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عراقی راگیراون ولێکۆڵینەوەلەگەڵیان بەردەوامە".