گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 ئامارى قوربانیانى لافاوەکەى وڵاتى ئەڵمانیا راگەیەنرا 

2021.07.16 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
 ئامارى قوربانیانى لافاوەکەى وڵاتى ئەڵمانیا راگەیەنرا 

ناس کورد-

میدیاکانی وڵاتی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە ئێستادا ناوچەکانی خۆرئاوای وڵاتەکەیانی گرتووەتەوە 81 کەس گیانیان لەدەستداوە .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەی گشتی پەخشی میدیایی ئەڵمانیا (هەینی، 16ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی لافاوەکەوە تائێستا نزیکەی 81 کەس گیانیان لەدەست داوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "پۆلیسی شاری (کۆپلنتس) کەدەکەوێتە خۆرئاوای ئەڵمانیا ئاماژەى بەوە کردووە کە زیاتر لە هەزار کەس لەناوچەی (نوینار ئارفایلەر)ی سەر بەو شارە بەهۆی لافاوەکانەوە بێ سەروشوێنن".

 

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە ڕووی لەناوچەکانی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای ئەڵمانیا کردووە  لافاوێکی سەخت و بەهێز ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس بووەنە قوربانی و زیانی ماددیی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.