ناس کورد-
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆچى دوایى مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەلا محەمەد هەرتەلى، زانا و کەسایەتی ئاینى و کۆمەڵایەتى دەڤەرى خۆشناوەتى، راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (16ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەرەبەیانی ئەمرۆ ھەینی ١٦ی تەموز، زانا و کەسایەتی ئایینی کۆمەڵایەتی دەڤەری خۆشناوەتی (مامۆستا مەلا عبدالرحمان مەلا محمد ھەرتەلی) بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەت پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى مامۆستایانى ئاینى و بنەماڵە و کەسوکارى خوالێخۆشبوو کردووە.