گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیسى ئەمەریکا بەهەڵە پیاوێکیان کوشت کە دەمانچەیەکى یارى منداڵانەى پێ بوو 

2021.07.16 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى ئەمەریکا بەهەڵە پیاوێکیان کوشت کە دەمانچەیەکى یارى منداڵانەى پێ بوو 

ناس کورد-

پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلۆسی سەر بە ولایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا ڕایگەیاند، چەند کارمەندێکیان لە ناوچەی هۆلیۆد لەسەر کەناری دەریای شارەکە بەهەڵە کەسێکی  چەکداریان کوشتووە، ئاماژە بەوەش کراوە، کوژراوەکە دوای پشکنینی دەرکەوتووە ئەو چەکەی کە پێی بووە ساختە بووە و تەنها یاری منداڵان بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس (16ی تەموزی 2021) لەتویتێکدا ڕایگەیاند "تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە کەپیاوێکی سپی پێست لە ناوچەی هۆڵیود لەسەر کەناری دەریای شارەکە بە دەمانچەوە دەسوڕێتەوە، بۆیە دەست بەجێی هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە".

 

ئاماژە بەوەکراوە،" پۆلیس دوای ئەوەی پیاوەکەیان بەچەکەوە بینیوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە و لەئاکامدا برینداریان کردووە ودوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو،"دوای پشکنینی پیاوەکە، دەرکەوتووە ئەو چەکەی کە پێی بووە ڕاستەقینە نەبووە وساختە بووە وتەنها یاری منداڵان بووە".  

 

باس لەوەشکراوە،" لەئاکامی تەقەکردنەکەدا، ژنێک کە نزیک بووە لە شوێنی ڕووداوەکە برینداربووە".

 

پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس لەتویتەکدا جەختی لەوەکردووەتەوە،" لێکۆڵینەوەی ورد لەهۆکاری ڕووداوەکە ئەنجام دەدەن و لەو کارەشدا پاڵپشت دەبن بە پشکنینی کامێراکانی چاودێریی شوێنی ڕووداوەکە".