گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانى بەلجیکا بڕیارێکى لەبەرژەوەندى پێکهاتەیەکى هەرێمى کوردستاندا

2021.07.16 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى بەلجیکا بڕیارێکى لەبەرژەوەندى پێکهاتەیەکى هەرێمى کوردستاندا

ناس کورد-

پەرلەمانی بەلجیکا، کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بەجینۆساید ناساند کە لە ساڵی 2014دا دوچاری بوونەوە لەسەر دەستی چەکدارانی داعش.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوی پەرلەمانی بەلجیکا (16ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "پاش ئەوەی پرۆژە یاسایەکیان لەبارەی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانەوە پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، پڕۆژەکە خراوەتە دەنگدانەوە و لەکۆی 150 پەرلەمانتار 139 پەرلەمانتار دەنگیان پێ داوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دوای ناساندنی ئەو کارەساتە وەک جینۆساید لەلایەن پەرلەمانەوە، ئیدی دەبێت حکومەت ئەرکی خۆی لە کەمکردنەوەی مەینەتییەکان لەسەر ئەو کۆمەڵە خەڵکە کەم بکاتەوە و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هاوکاری کردنی هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "بەپێی یاسا نوێیەکە، حکومەتی بەلجیکا کار دەکات بۆ گەڕانەوەی ئێزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان لەشنگال و کار دەکات بۆ  دەستبەرکردنی ئامرازەکانی سەقامگیری لەو ناوچەیەدا".   

 

جێی ئاماژەیە، بەلجیکا دووەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی ناساندووە بە جینۆساید و هەفتەی ڕابردوو وڵاتی هۆڵەندا هەمان ڕێکاری گرتەبەر".

 

لەئابی 2014دا و لەئاکامی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال، هەزاران هاوڵاتیی ئیزیدی سڤیل دوچاری کوشتن و ڕفاندن بوونەوە و تائێستا بەو هۆیەوە هەزاران کەسی دیکە لە ژنان، منداڵان و پیاوان چارەنوسیان نادیارە.