گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

باڵیۆزخانەى تورکیا لەعێراق: چیتر بۆ گەشتکردن کار بە ڤیزاى جۆرى ئیس ناکرێت 

2021.07.16 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەى تورکیا لەعێراق: چیتر بۆ گەشتکردن کار بە ڤیزاى جۆرى ئیس ناکرێت 

ناس کورد-

باڵیۆێزخانەی تورکیا لەعێراق ڕایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە وڵاتەکەیان ئیدی کار بە ڤیزای جۆری(S) ناکات کە پێشتردەدرا بەوهاوڵاتییە عێراقیانەی کە بەمەبەستی وەرگرتنی  چارەسەری پزیشکی سەردانی تورکیایان دەکرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆێزخانەکە (16ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " وەک ئاسانکارییەک لەساڵی 2016وە حکومەتی تورکیا کاری بە ڤێزای جۆری(S) کردووە وداویەتی بەهاوڵاتیانی عێراق بۆئەوەی بتوانن چارەسەری پزیشکی لەوڵاتەکەمان وەربگرن ".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "لە 15ی ئەم مانگەوە، ئیدی کاربە ڤیزای جۆری(S) ناکاین، بۆیە دەبێت بۆ لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەرى پزیشکی ڤیزای نوێی ئەلکترۆنی جۆری (پێوە نوساو) وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی تورکیا بکەن ".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "ئەو هاوڵاتیانەشی کە پێش ئەم بەروارە ڤیزا کۆنەکەیان وەرگرتووە، دەتوانن کاری پێ بکەن تا ئەو کاتەی وادەکەی تەواودەبێت ".