گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاوێژکارێکى کازمى: چاوەڕوانى پلانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتین

2021.07.15 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى: چاوەڕوانى پلانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتین

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکى مستەفا کازمى ڕایگەیاند، ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بۆ ڕەوانەکردنى چاودێرانى هەڵبژاردنى پێشوەختە ڕەزامەندى دەربڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحوسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (15ى تەمموزى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى  ڕاگەیاندووە، لەسەر ڕەوانەکردنى چاودێرانى نێودەوڵەتى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ڕەزامەندی دەربڕیوە، ئەوەش بەمەبەستى پاڵپشتى ئەمنیى و لۆجستیى و پلانێکیش لەبارەى ڕەوانە کردنى چاودێرانەوە ئامادەیە.

 

هنداوى وتووشیەتى، چاوەڕوانى پلانى تایبەتى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دەکەن بۆ دیاریکردنى وادەى گەیشتنى تیمى نێودەوڵەتى تایبەت بەچاودێرى کردنى هەڵبژاردنەکان و هەروەها دابینکردنى لایەنى ئەمنیى و لۆجستیى.

 

ئەو ڕاوێژکارەى کازمى باسى لەوەش کردووە، چاودێرى کردنى هەڵبژاردنەکە لەگەڵ میکانیزمەکانى بایۆمەترى و هەروەها ڕەچاوکردنى ژمارەى ئەوانەى کە دێن بەپێى پێداچوونەوە و هەماهەنگى دەکرێت لەگەڵ کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەکرێت.

 

هنداوى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، کار لەسەر تەواوکردنى کارتەکانى دەنگدان دەکەن و ئەو کارتەش پێکدێت لە 4 کاغەزى سەرەکى یەکەمیان ژمارەى کاندیدەکانە دووەمیان وێنەکەیەتى و سێیەمیان لۆگۆى تایبەتە و چوارەمیشیان چوارگۆشەیەکە مۆرى لیزەرى پێوەیە.

 

لەکۆتایى وتەکانیدا ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئامێرەکانى بایۆمەترى تەنها یەکجار دەرفەتى دەنگدان بەدەنگدەر دەدەن.