گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بۆچی؟

زانایان: ئەمازۆن بووەتە مەترسى لەسەر جیهان

2021.07.15 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان: ئەمازۆن بووەتە مەترسى لەسەر جیهان

ناس کورد- 

زانایان ئاشکرای دەکەن، دارستانەکانى ئەمازۆن بوونەتە مەترسى لەسەر جیهان، ئەوەش بەهۆى ئەوەى غازى دوانە ئۆکسیدى کاربۆن زیاتر دەردەدەن لەو بڕەى هەڵیدەمژن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى (15ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەپێى توێژینەوەیەک ڕێژەى دەردانى غازى دووانە ئۆکسیدى کاربۆن ساڵانە دەگاتە یەک ملیار تۆن، دارستنەکانیش ئەو غازە هەڵدەمژن، بەڵام ئێستا بوونەتە هۆى زیادبوونى.

 

بەپێى هەمان توێژینەوە، زۆرینەى هۆکارەکەى ئەو ئاگرانەن لە دارستانەکان دەکەونەوە، کە زۆرینەیان بە مەبەستن و بۆ پاککردنەوەى زەوییەکانن لە دارستانەکان تا بیکەنە ناوچەى ماڵدارى و بەرهەمهێنانى گۆشت و سۆیا، تەنانەت بەبێ کەوتنەوەى ئاگریش باشورى خۆرهەڵاتى ئەمازۆن بووەتە سەرچاوەیەکى دوانە ئۆکسیدى کاربۆن نەک هەڵمژینى.

 

دارستانى ئەمازۆن کە بە سییەکانى زەوى ناودەبرێت زۆرینەى ئەو دووانە ئۆکسیدە کاربۆن هەڵدەمژێت کە بە هۆى بەکارهێنانى سوتەمەنییەکانەوە لە جیهاندا دروست دەبوون، زانايان باس لەوە دەکەن، لەدەستدانى تواناى ئەمازۆن بۆ هەڵمژینى غازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن ئەوە پیشان دەدات کە زۆر گرنگە بەکارهێنانى ئەو جۆرە سوتەمەنییەکان کەمبکرێتەوە.

 

توێژینەوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەمازۆن بووەتە سەرچاوەیەک بۆ غازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و زانایان پێیان وایە کە دۆزینەوەى ئەوەى بەشێکى ئەو دارستانە ئەو جۆرە غازە دەردەدات جێى نیگەرانییە.

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە، لەبەر ئەوەى ئەمازۆن بڕێکى زۆر باران بەرهەم دەهێنێت لە ناوچەکەدا، کەمبوونەوەى دارەکان بەهۆى ئاگر و بڕێنەوە واتاى کەمبوونەوەى باران و شەپۆلى وشکەساڵى زیاتر و پلەى گەرماى بەرزتر و مردنى دارستانەکانە.