گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان بڵاوكرایه‌وه‌

2019.06.21 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان بڵاوكرایه‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بڵاوكرده‌وه‌. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هیواشی خواست كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و جه‌ختی له‌ خواستی توركیا بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌". . به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆک کۆماری تورکیا پشتگیری و خۆشحاڵی خۆی بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـبه‌غدا نیشانداوه‌. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كردووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت و خوازیاری به‌رەوپێشبردنی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌ی داعش، دۆخی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ تیرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئارامی، سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان تاوتوێكردووه‌. .