گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حكومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى ڕاگەیاند

2021.07.15 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى ڕاگەیاند

ناس کورد- 

حکومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى قوربانى ڕاگەیاند و لە 18ى تەموزەوە دەست پێدەکات و ڕۆژى 24ى هەمان مانگ کۆتایى دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمنیدارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (15ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژەکانى پشووى جەژنى قوربانى پیرۆز ڕۆژى یەکشەممە 18/7/2021 دەست پێ دەکات و ڕۆژى شەممە 24/7/2021 کۆتایى دێت.

 

ئەوەش هاتووە، لەو ڕۆژانەدا دەوامى فەرمى لە سەرجەم دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانى حکومەت نابێت و ڕۆژى 25/7/2021 دەوام دەست پێ دەکاتەوە.

 

پێشتریش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رۆژانی 20، 21 و 22 ی تەمووز پشووی فەرمییە، لە پاڵ ئەوەشدا رۆژانی 18 و 19ی تەمموزیش وەک پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت، بەو پێیەی رۆژانی هەینی و شەممەش پشووی ئاسایین، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو.