گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەمیل بایک: بەڵێنەکەى بارزانى بۆ ئێمە بەنرخ بوو

2021.07.15 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
جەمیل بایک: بەڵێنەکەى بارزانى بۆ ئێمە بەنرخ بوو

ناس کورد-

 

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، بەڵێنەکەى مەسعود بارزانى لەبارەى حەرامکردنى شەڕى براکوژییەوە بۆ ئەوان "بەنرخ" بووە و ئەوان نایانەوێت بەرانبەر پارتى شەڕ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە وتى "هەندێک کەس چوون، لەگەل بارزانی چاوپێکەوتنیان کردووە و ئەویش وتویەتى کە لەسەر بەڵێنەکەی پێشووی خۆیەتی، ئەگەر بەمشێوەیە بێت گرنگ و پیرۆزە و ئێمە پێی دڵخۆشین، دەمانەوێت ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکرێت".

 

وتیشى "ئەو بەڵێنە بۆ ئێمە بەنرخ بوو و هێشتاش خاوەن نرخە و با هەموو کەسێک لەمە تێبگات،بە هیچ شێوەیەک ئامانجی ئەوەمان نییە کە لە بەرامبەر پەدەکە شەڕ بکەین".

 

"مادام کە کاک مەسعود وتوویەتی لەسەر بەڵێنەکەی خۆیەتی، ئەو کاتە پێویستە بەڵێنەکەی بەجێبێنێت، بەمشێوەیە هەموو گومانەکان لەناودەچێت، ئێمە ئامادەین تا ئەو بەرپرسیاریەتییەی دەکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێ بکەین"، جەمیل بایک وایوت.

 

دەشڵێت لەسەر ئەو بڕوایەن ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ بکرێن و هەوڵ بۆ بەجێکردنی هێزەکان ڕابوەستێت، ئەگەر وا بکرێت هەموو کێشەکان لە ڕێگای دیالوگەوە چارەسەر دەبن.

 

لەدواى سەرهەڵدانى گرژى و ئاڵۆزییەکانى سەر سنور لەنێوان پارتى و پەکەکە، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى چەند جارێک جەختیکردەوە کە ئەو شەڕى براکوژى حەرام کردووە، داواشى لە پەکەکە کرد ناوچەکانى لەناو خاکى هەرێم رادەستى پێشمەرگە بکات.