گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە گروپەکە کاریان جییە

10 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ هەر کەسێک زانیارى لەسەر گروپێک دەدات

2021.07.15 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
10 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ هەر کەسێک زانیارى لەسەر گروپێک دەدات

ناس ژورد-

ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بڕى 10 ملیۆن دۆلارى وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک داناوە کە ناسنامەى ئەو گروپە هاکینە ئاشکرا دەکات کە لەماوەى ڕابردوودا ژمارەیەکى زۆر ناوەندیان لە سەرتاسەرى جیهاندا هاک کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرنامەى "پاداشت لە پێناو دادپەروەری"ى سەربە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا (15ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بڕى 10 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت بە هەر کەسێک دەدرێت کە زانیارى لەسەر ئەو گروپە هاکینە بدات کە سەربە وڵاتێکى بیانین و ژێرخانى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

 

بەرنامەکە جەختیلەوەشکردوووەتەوە، زانیاریەکان پێویستە دیاریکردنى شوێنى ئەنجامدانى کارەکە یاخود پێگەى یەکێک لەو کەسانە بێت کە بەشدارن لە هێرشە ئەلکترنیەکان.

 

لەماوەى ڕابردوودا هێرشێکى ئەلکترۆنى فراوان کرایە سەر ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و چەندین وڵاتى تر، کە بریتى بوون لە هاککردنى کۆمپیوتەر و بەرنامەى داواکردنى فیدیە و سەدان کۆمپانیا هاک کران و داواى 70 ملیۆن دۆلاریان دەکرد بۆ گەڕاندنەوەى ئەو داتایانەى دزیبوویان.

 

داواکاریەکە لە تۆڕێکى تایبەت بە گروپى "REvil" بڵاوکرابووەوە، ئەو گروپەش بەوە ناسراون سەربە ڕووسیان و گەورەترین گروپى مافیایى ئینتەرنێتن لە داواکردنى "فيديە"دا.