ناس کورد-
هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامى بەدواداچوونى پەرلەمانى راگەیاند لەبارەى رووداوى گیان لەدەستدانى پێنج پێشمەرگەى سنورى مەتینا، کە هەرێم پەکەکەى لەو رووداوەدا تۆمەتبارکرد و ئەویش رەتیکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامى ئەمڕۆ لەوتەیەکدا له چله‌ى ماته‌مینیی شه‌هیدانی چیای مه‌تینا له ده‌ڤه‌رى ئامێدى" وتى "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه پێشی ئه‌م ڕووداوانه، لیژنه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و په‌رله‌مانتارانى سنوورى پارێزگاى دهۆك-مان ڕاسپاردبوو بۆئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخه‌كه بكه‌ن".
وتیشى دوای شه‌هیدبوونی ئه‌م پێنج پێشمه‌رگه‌یە، ئه‌و لیژنانهیان ڕاسپارد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ته‌واوى فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان سه‌ردانێكی مه‌یدانی شوێنەکە بكه‌ن.
هەورامى باسى لەوەشکرد، پاش سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانیان لیژنەکە ڕاپۆرتێكی وردیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد و ئەوانیش ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردووه.
رونیشیکردەوە "ڕای ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كان ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوویه‌كه كه هێزی وڵاتانی ئیقلیمی به‌كاریان ئه‌هێنن بۆ له‌شكركێشی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم و دانانى بنكه و باره‌گاى سه‌ربازی و نه‌هێشتنی سه‌روه‌ریى هه‌رێم و لاوازكردنی قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێم، ئه‌مه بۆ ئێمه مانایه‌كی گه‌وره‌ى هه‌یه".
"په‌كه‌كه به‌ته‌نها سه‌رئێشه و سه‌رچاوه‌ى هه‌ره‌شه نییه بۆ سه‌ر هێزێكی دیاریكراو، په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌شه و سه‌رئێشه‌یه بۆ ته‌واوى خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌رله‌مان، بۆ حكوومه‌ت، بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و هێزی پێشمه‌رگه"، هەورامى وایوت.