گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەیمور وەڵام دەداتەوە

وەزارەتی شەهیدان: تەیموری ئەنفال تاقانە نییە

2021.07.15 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی شەهیدان: تەیموری ئەنفال تاقانە نییە

 ناس کورد-

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ناوی تەیموری تاکە ڕزگاربووی ئەنفالکراوی گۆڵە بەکۆمەڵەکانی لە لیستی تاقانەکانی ئەنفال دەرهێنا و تەیموریش دەڵێت، ئەگەر ئەو تاقانەی ئەنفال نەبێت هیچ کەس تاقانەی ئەنفال نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەیموری ئەنفال، کە یەکێکە لە تاقانەکانی ئەنفال (پێنجشەممە 15ی تەموزی 2021) لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، " بێ ئەدەبی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال کراوان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بە تاقانەی ئەنفالم نەناسێنن."

 

تەیمور تاکە ڕزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوەیە کە تایبەت بووە بە ژن و منداڵان و لەم دواییەدا گۆڕە بەکۆمەڵەکە دۆزرایەوە.

 

ئەو دەڵێت، "دەرهێنانی ناوی من لە لیستی تاقەکانی ئەنفالدا بەهۆی ئەو گرژییەوەیە کە لەم دواییەدا لەسەر پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفال کروان لە پارێزگای سەماوە هەمبوو لەگەڵیان."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " ئەگەر من تاقانەی ئەنفال نەبم ئەوە کەس تاقانەی ئەنفال نیە و هەتا مابم لەسەر پرسی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵکان و ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری ئەنفال دەجەنگم و ئەو پرسەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت بە جینۆسایدی بناسێنم."

 

تەیمور ڕووی دەمی کردووەتە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم و ڕایگەیاندووە، "ئێوەش بڕۆن هەر دژایەتیم بکەن بێ منەتم لێتان"

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

 

تەیمور یەکێکە لەو ڕزگاربووانەی ئەنفال کە چیرۆکی ئەنفالی بۆ نوسر و ڕۆژنامەنوس، عارف قوربانی گێڕاوەتەوە و ئەویش چیرۆکەکەی کردووە بە کتێبێک و بە چەند زمانێک بڵاوکراوەتەوە.