گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەیلان: هەرێم بەردەوامبێت لەو بێدەنگییەی داگیرکاری تورکیا دەگاتە هەولێر

2019.06.21 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
قەرەیلان: هەرێم بەردەوامبێت لەو بێدەنگییەی داگیرکاری تورکیا دەگاتە هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە"، رایگەیاند تورکیا پیلانی داگیرکاری لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت لەو بێدەنگیەی، داگیركاری توركیا دەگاتە هەولێر. . موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە"، لەمیانه‌ی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات"توركیا ناتوانێت لەنێو سنورە فەرمیەكانی بگاتە ئەنجام، لەئێستادا لە ئاستی نێودەوڵەتی هێرشەكانی ئەنجامدەدات و ئێستا لە باكوری كوردستان پیلانی جێبەجێكردنی هەیە و لە باشورو ڕۆژئاواش هەوڵی داگیرکاری دەدات و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت لەو بێدەنگیەی، ئەوا داگیركاری توركیا دەگاتە هەولێر". . قەرەیلان کە فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەلیشەن روونیكرده‌وه‌، ئەگەر هاوسەنگی پەکەکە و تورکیا نەبێت، هەرێمی کوردستان ناتوانێت ڕۆژێکیش بەردەوام بێت. . باسی لەوەشکردووە، پلانەكەی توركیا لە 2018 ەوە دەستی پێكردوە و سەرەتا لەعەفرین جێبەجێی كرد، دواتر لە خواكورك و كانی ڕەش و دواتریش داگیركردنی گردی لێلیكان لە مانگی نیسان و تورکیا باوەڕی وایە لە ڕێگەی ئەو داگیرکارییەوە دەتوانێت كێشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی كورد و كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. . ئەو بەرپرسەی پەکەکە جەختیشیکردەوە:"حكومەتی توركیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی بەغدا ناكات و بەبێ رەزامەندی حكومەتی عێراق ئۆپەراسیۆن لەناو خاكی عێراقدا دەكات، بۆیە داوا لە هێزە كوردستانیەكان دەکەم دژی توركیا بوەستنەوە و چونكە هەوڵی داگیركارییەكە لە باشوری كوردستانە". . موراد قەرەیلان، ئاشکراشیکردووە، بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خواكوڕك، بەرپرسانی باڵای ئێران و توركیا چەندین كۆبوونەوەی نهێنیان ئەنجامداوە و چەند رێككەوتنێكیان لە دژی پەكەكە واژۆكردوە.   . هەروەها سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی لە ئیستانبوڵ قەرەیلان له‌و بڕوایه‌دایه‌، پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا ده‌یه‌وێت له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی شه‌ڕدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنەكان بباتەوە و له‌ ئیسته‌نبوڵ سه‌ركه‌وێت. . وتەکانی قەرەیلان لەکاتێکدایە، ڕۆژانە تورکیا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر  گوندە سنورییەکانی هەرێم و لەشکرکێشی سەربازی ئەنجامدەدات، چاودێرانی سیاسیش به‌هۆی بێده‌نگبوونی له‌و هێرشانه‌، ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن. .