گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی تاوتوێی سیناریۆكانی داهاتووی یەكێتی دەكات

2021.07.15 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی تاوتوێی سیناریۆكانی داهاتووی یەكێتی دەكات

ناس کورد-

 

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە بەئاشكرا كادر و ئەندامەكانی دووربخاتەوە لە هەڵوێست و لێدوان لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی و لە ئێستادا تاوتوێی سیناریۆكانی داهاتووی یەكێتی دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "ناس كورد" لە چەند سەرچاوەیەكی باڵای ناو پارتی بەدرێژایی هەفتەی ڕابردوو، لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەموو بەرپرس و ئۆرگانەكان ئاراستەكراون بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە لێدوان و هەڵوێست لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.

 

ناس ئەوەشی زانیوە پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر ئاستی جیاواز سەرقاڵی تاوتوێكردنی سیناریۆ و ئەگەرەكانی قۆناغی داهاتووی یەكێتییە بەتایبەت لە ئێستادا لایەنێكی كێشەكە ئۆباڵی گرژییەكانی ئەم دواییە دەخەنە ئەستۆی دەستوەردانی پارتی لەكاروباری یەكێتی و ئەم لێكدانەوەیەش لەناو بنكەی لە رێگەی پەیامی لاهور شێخ جەنگی و باڵە میدیاییەكانییەوە چەند جارێك ڕاگەیەنراوە كە دواترینیان ئەمڕۆ (15 تەمموزی 2021) بوو لە كۆبوونەوەی ژمارەیەك هەواداری لاهور شێخ جەنگی لە هۆڵی لالەزاری سەرچنار.

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (11ی تەموزی 2021) جەختیکردەوە، کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى، پەیوەندی بە ناوخۆی ئەو حزبەوە هەیە و هیواى خواست  "چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت".