گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەستەى کەشناسى پێشبینییەکانى لەبارەى کەشوهەواى 4 ڕۆژى پێش جەژنەوە ئاشکرا کرد

2021.07.15 - 16:12
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى کەشناسى پێشبینییەکانى لەبارەى کەشوهەواى 4 ڕۆژى پێش جەژنەوە ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دەستەى کەشناسیى عێراق پێشبینیەکانى بۆ ڕۆژانى پێش جەژنى قوربان ئاشکرا کرد و لەسەر ئاستى شارەکانى عێراق بەسڕە بەرزترین پلەکانى گەرما بەخۆیەوە دەبینێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا  ئەمڕۆ پێنجشەممە  (15ى تەمموزى 2021) دەستەى کەشناسیى عێراق ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژى شەممەى داهاتووەوە کە دەکاتە 17ى ئەم مانگە پلەکانى گەرما تا ڕۆژەکانى دواى جەژن بەرز دەبێتەوە.



بەپێى دەستەکە پلەکانى گەرما لەو 4 ڕۆژەدا بۆ چەند شارێکى عێراق دیاریکراوە و لەهەرێمیش تەنها پایتەختى دەستنیشان کردووە بەم شێوەیە دەبێت.

         

       ڕۆژەکان                                هەولێر    

                                                    

17ى تەمموزى 2021                  42 پلەى سیلیزى

18ى تەمموزى 2021                    44  پلەى سیلیزى

19ى تەمموزى 2021                    45 پلەى سیلیزى       

20ى تەمموزى 2021                    47 پلەى سیلیزى

 

هەر بەپێى پێشبینیەکانى دەستەکە بۆ چوار ڕۆژى داهاتووى شارەکانى عێڕاق لەڕۆژى شەممەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوووە شارى بەسڕە دەبێت کە بۆ ڕۆژى 20ى تەمموزى 2021 پلەکانى گەرما لەو شارەدا دەگاتە 52 پلەى سیلیزى.