گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەهۆى پێشبینیەکان بۆ کەمبوونەوەى خواست لەسەرى نرخى نەوت دابەزى

2021.07.15 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى پێشبینیەکان بۆ کەمبوونەوەى خواست لەسەرى نرخى نەوت دابەزى

ناس کورد- 

دواى ڕێککەوتنى سعودییە و ئیمارات لەسەر کەمکردنەوەى هەناردەکردن و هاوکات بەرزبوونەوەى ئاستى کۆگاکانى سوتەمەنى ئەمەریکا نرخى نەوت بەڕێژەى 1% دابەزى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى دەربڕینى پاڵپشتى وەبەرهێنەران بۆ چارەسەرێکى مامناوەند لەنێوان گەورە بەرهەمهێنەرانى رێکخراوى ئۆپیک و بەرزبوونەوەى ئاستى کۆگاکانى سوتەمەنى ئەمەریکا ترس لەبارەى کەمبوونەوەى خواستى بەکاربەرەوە دروست کرد و بەو هۆیەوە نرخەکانى نەوت دابەزى.

 

لەگەڵ کردنەوەى نرخدا ئەمڕۆ (15ى تەموزى 2021) نرخى نەوتى خاوى برنت بەڕێژەى 0.72 % دابەزى و نرخى بەرمیلێک گەیشتە 74.22 دۆلار و هەروەها نەوتى خاوى تەکساسیش گەیشتە 72.53 دۆلار و نزیکەى 0.83 % دابەزى.

 

دوێنێ ڕۆژى چوارشەممەش زیاتر 2% نرخەکەیان دابەزى ئەوەش دواى ئەوەى هەر یەکە لە سعودیە و ئیمارات گەیشتنە چارەسەرێکى مامناوەند بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێک لەهاوردەکردنى زیاتر نەوتى خاو بۆ بازاڕەکانى نەوت و ڕاگرتنى نرخەکەى.



پێشتریش دانوستانەکانى نێوان ئەندامانى ڕێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان شکستى هێنا و ئیمارات ڕەزامەندى پێشان نەدا بۆ درێژکردنەوەى وادەى کەمکردنەوەى هەناردەکردن کە پێشتر لەسەرى ڕێک;ەوتبوون بۆ ساڵى 2022.