ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستنیشانکردنى کۆرۆناى گۆڕاوى دەلتاى لە هەرێمى کوردستان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.سامان بەرزنجى (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئاماژەى بەوە کرد "بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو دوو ئەوەندە توشبووى کۆرۆنا زیاد بووە".
هاوکات وەزیرى تەندروستى یەکەم توشبووى کۆرۆناى گۆڕاوى دەلتاى لە هەرێمى کوردستان راگەیاند.
لێدوانەکەى وەزیرى تەندروستى لەدواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هات لەبارەى دۆخى کۆرۆنا.