ناس كورد_
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق حەسەن كەعبی كشانەوەی لەخۆی لە كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند وەك گوێڕایەڵی بۆ گوتارەكەی موقتەدا سەدر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بڕیارى داوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق نەکات کە بڕیارە لە مانگى 10ى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، کشانەوەى وەزیرەکانى رەوتەکەى لە حکومەتى عێراق راگەیاند هی ئێستا و هی حكومەتی ئایندە و ئاماژەى بە بوونى پیلانگێڕییەک لەسەر عێراق کرد و وتى " ئەوەى لە عێراق روودەدات پیلانێکە بۆ رەزیلکردنى عێراقییەکان".
سەدر جگە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە حەمید غزی بەڕێوەی دەبات وەزارەتەكانی كارەبا و تەندروستیشی بەدەستەوە بووە، بەڵام خۆی و ڕەوتەكەی ڕەتیدەكەنەوە پەیوەندیان بەو وەزارەتانەوە هەبێت.