ناس کورد-
وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دواى ساڵێک لە گفتوگۆ لە گەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانی گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن بۆ بەستنەوەى شارەکانى هەرێم بە دەرەوە بە ڕاکێشانى هێڵى ئاسن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانا عەبدولکەریم (15ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوە کرد "دواى ساڵێک لە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاى دۆچەڤانى ئەڵمانی، ئەمڕۆ لە بەرلین گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنک بۆ واژۆکردنى پرۆژەى بەستنەوەى شارەکانى هەرێم بە جیهانى دەرەوە لە ڕێگەى هێڵى ئاسنەوە".
ڕونیشیکردەوە، لەمانگى هەشتى ئەمساڵ ئەم پرۆژە ستراتیژییە واژۆ دەکرێت ئەمەش وا دەکات گواستنەوەى هاوڵاتیان و شمەک بچێتە قۆناغێکى پێشکەوتووەوە سودى ئابورى بە هەرێم بگەیەنێت.
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ئاماژەى بەوەش کرد، هێڵى شەمەندەفەر هەموو کوردستان دەگرێتەوە هەر لە زاخۆ بۆ هەولێر و سلێمانى و دوورترین ناوچە کە کەلارە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ دەست بەکار بوونى کابینەى حکومەت یەکێک لە کارنامەکانى حکومەت بەستنى هێڵى شەمەندەفەر بوو.