گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى فڕۆکەخانەى سلێمانى لەبارەى ’هەڵهاتن’ى بەرپرسان بۆ دەرەوەى وڵات

2021.07.15 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى فڕۆکەخانەى سلێمانى لەبارەى ’هەڵهاتن’ى بەرپرسان بۆ دەرەوەى وڵات

ناس کورد- 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رەتیکردەوە لە فڕۆکەخانەکەوە هیچ دیاردەیەکى "هەڵهاتن"ى بەرپرسان روویدابێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى (15ى تەموزى 2021) لەلێدوانێکى تایبەت بە "ناس کورد" رایگەیاند "لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە هیچ بەرپرس و کەسایەتییەک هەڵنەهاتووە و پڕۆسەى گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکە بە چەند فلتەرێک تێدەپەڕێت". 

 

وتیشى "هەروەها هیچ بەرپرس و کەسایەتییەکیش لەناو فڕۆکەخانەدا دەستگیر و دەستبەسەر نەکراوە".

 

سەرچاوەکەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رونیکردەوە، لەم ماوانەشدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیدارەى فڕۆکەخانەکەدا نەکراوە. 

 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ پەرەسەندنى کێشە و ململانێکانى نێوخۆى یەکێتى و هاوسەرۆکاندا ناوبەناو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى دەستگیرکردن و هەڵهاتنى بەشێک لە بەرپرس و کەسایەتى ناو ئەو حزبە بڵاودەکرێتەوە.